| كچانی كه‌ركوك ده‌گه‌نه یاری كۆتایی خولی تۆپی ده‌ستی كچانی كوردستان |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن 8888 |
| سێ شەممە, 04 ئاب 2009 07:18 |
![]() تیپی كچانی یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوك بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی خولی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی كوردستان. ئێواره‌ی 1-8 له‌درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی كوردستان كه له‌هۆڵی داخراوی شه‌هید فره‌نسۆ له‌شاری هه‌ولێر به به‌شداری تیپی شه‌ش یانه‌ی كچانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌یاریه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تیپی كچانی فه‌تاتی كه‌ركوك و فه‌تاتی هه‌ولێر به‌یه‌ك گه‌یشتن، كه‌براوه‌یان سه‌رده‌كه‌وێت بۆ یاری كۆتایی، له‌یاریه‌كه‌دا تیپی كچانی فه‌تاتی كه‌ركوك به‌جیاوازی چوار گۆڵ و به‌ئه‌نجامی (15) گۆڵ به‌رامبه‌ر (11) گۆڵ یاریه‌كه‌یان برده‌وه و گه‌یشتنه یاری كۆتایی ئه‌م خوله، له‌یاری دووه‌مدا هه‌ردوو تیپی یانه‌كانی قه‌ڵا و سیروانی نوێ به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌ئه‌نجامدا یاریه‌كه به (13) گۆڵ به‌رامبه‌ر (9) گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی قه‌ڵا كۆتایی هات، وابڕیاریشه سبه‌ی فه‌تاتی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری نێوان تیپی یانه‌كانی قه‌ڵا و كۆیه یاری بكات، بۆئه‌وه‌ی تیپی دووه‌می یاری كۆتایی به‌دیار بكه‌وێت، جێی ئاماژه‌یه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. ![]() |