|
نسوارەوە لەلایەن 8888
|
|
دووشەممە, 21 کانونی یەکەم 2009 10:16 |
|

گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو یانه‌ی هانۆڤه‌ر، رۆبه‌رت ئانكه له‌رودازوێكی ئاڵۆزدا گیانی له‌ده‌ستدا. كه سه‌رچاوه‌كان پێیانوایه خۆی كوشتووه. مارتین كیندی سه‌رۆكی یانه‌ی هانۆڤه‌ر، به‌فه‌رمی مردنی ئه‌و گۆڵچیه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه پێشتر بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی یاری كردووه. له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی شاری هانۆڤه‌ره‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌م گۆڵچیه خۆی هاویشتوه‌ته نێو گالیسكه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ناوچه‌ی نوسدات ئم رۆبینبێرگ". سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس وتیشی "ئانكه به‌خۆی‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر رێره‌وی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه وه‌ستاوه‌و چاوه‌ڕێی كردووه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی راسته بۆ خۆكوشتنی". له‌لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌م گۆڵچیه له‌م مانگانه‌ی دوایدا چه‌ندین كێشه‌ی ده‌رونی هه‌بووه، هه‌ر ئه‌م له‌ساڵی 2007 كچه دوو ساڵه‌كه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات، هه‌رچه‌نده كچێكی تریان هه‌ڵگرته‌وه‌و له‌گه‌ڵ تیرسای هاوسه‌ری به‌خێویان كرد. جێگه‌ی باسه‌ئه‌نكه گۆڵچی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو له‌پاش ئه‌دله‌ر. رۆبه‌رت ئه‌نكه له 24/8/1977 له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا له‌یانه‌ی مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانی یاری كردووه، له‌پاشان په‌یوه‌ندی به‌یانه‌كانی به‌نفیكای پرتوگالی‌و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانییه‌وه كردووه. هه‌روه‌ها له‌یانه‌ی فینارباخچه‌ی توركیش یاری كردووه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌یانه‌ی تنریفی ئیسپانی یاری كردووه، دوا مه‌نزڵگاشی پێش قه‌بره‌كه‌ی، یانه‌ی هــانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیه بووه.
|