| قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ پێشوازى كرد له‌سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن 8888 |
| چوار شەممە, 03 ئازار 2010 06:46 |
![]() به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌و ئاگادار بوون له‌چۆنێتى به‌رێوه چوونى ئیشوكاره‌كان مه‌لاسه‌عید ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان سه‌ردانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵی كردوو له‌دیوانى قائمقامیه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن عه‌لى ره‌ئوف قائمقامى چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشوازى لێكرا . له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌دیوانى قائمقامیه‌ت باس له‌چۆتێتى به‌رِێوه چوونى كاروباره‌كان كرا‌و قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ راپۆرتێكى زاره‌كى له‌باره‌ى چۆنێتى كاروبارى فه‌رمانگه‌كانى چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان كرد . دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسی بنه‌كه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ى ناحیه‌كانى سه‌ر به‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا كۆبونه‌وه‌و باسیان له‌كێشه‌و گرفت و چالاكییه‌كانیان كرد , ![]() سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌رۆڵی پۆلیسی ئاگر كوژێنه‌وه‌كرد له‌دابینكردنى دڵنیایی و سه‌لامه‌تى ژیانى هاولاَتیان و ووتى بۆساڵى 2010 ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌هاوكارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌وڵ ده‌دات بودجه‌ى تایبه‌ت ته‌رخان بكات بۆدروستكردنى بیناو دابینكردنى كه‌لوپه‌لى پێویست و پێشكه‌وت و بۆبنه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه . دواى ئه‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌یاوه‌رى قائمقامى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانى ناحیه‌ى شۆرِشیان كردوو له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رساڵح سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌دا كۆبونه‌وه |